لێژنەکانی چاودێری تەندروستی سلێمانی ئەمڕۆ یەکشەممە 26ـی 06ـی 2022 دەستیان بەسەر چەندین خۆراکی ناتەندروست و ماوەبەسەرچوو داگرت و 7 شوێن دادەخەن.
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند: لە کار و چالاکییەکانی لێژنەکانی چاودێری تەندروستی سلێمانی ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە بە بەشداری چەند تیمێک سەردانی ناو بازاڕ و شوێنە گشتییەکان و ناوچەیەکی گەشتیاریان لە سلێمانی کرد.
ڕاشیگەیاند: بەهۆی نەبوونی مەرجی تەندروستی و هەڵگرتنی خۆراک بەشێوەیەکی خراپ و خواردەمەنی ماوەبەسەرچوو دەست بەسەر چەندین خۆراکی خراپ و ماوەبەسەرچوودا گیرا.
بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەش دا کە 7 شوێن داخران و چەندین شوێن پسولەی سەرپێچیان بۆ کراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.