بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی لەبارەی بڵاوبوونەوەی ئەو ڤیدیۆیەی کە نیشانی دەدات تانکی بەڕێوەبەرایەتییەکان ئاوی تێدایە ڕوونکردنەوە دەدات و ئەو بابەتە ڕەت دەکاتەوە.
لە ڕوونکردنەوەیەکدا بەڕێوەبەرایەتییەکە ڕایگەیاند: ڤیدۆیەک بڵاوکراوەتەوە لە هەندێک پەیج و دەزگای ڕاگەیاندن کە ئاماژە بەوە کراوە کە تانکی بەڕێوبەرایەتی ئاوی سلێمانی پیسە و ئاژەڵی مرداربووی تێدایە.
ڕاشیگەیاند: هاووڵاتییان دڵنیا دەکەینەوە ئەو تانکیە دوور و نزیک پەیوەندی بە خەزان و تانکییەکانی بەڕێوبەرایەتیمانەوە نییە.
بەڕێوەبەرایەتییەکە جەختیشی کردۆتەوە کە هەموو 3 بۆ 6 مانگێک تانکیيەکانی بەڕێوبەرایەتیمان لەلایەن ستافێک لە ئەندازیار و کارمەندی هونەری پاک دەکرێنەوە و دەشۆرێن و بەردەوام بەدواداچوونی بۆ دەکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.