کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، سبەی دووشەممە 27ـی 06ـی 2022 ئەگەری بوونی تۆزێکی سووک هەیە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: سبەی دووشەممە کەشی ئاسمان بەگشتی ساماڵ دەبێت، ئەگەرى بوونى تۆزێکى سووک لەسەر هەندێ ناوچە هەیە.
ڕاشیگەیاند: پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە بە نزیکەی ( 1 تاوەکو 3 ) پلە لە ناوچە جیاجیاکاندا و خێرایی با لەسەرخۆ و مامناوەند دەبێت، (10-20 ) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا و ئاراستەی با لە گۆڕان دەبێت، هەروەها مەودای بینین لەنێوان ( 8 – 10 ) کیلۆمەتر دەبێت.
کەشناسی هەرێمی کوردستان بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی بە پلەی سیلیزی سبەی بەمشێوەیە خستووەتەڕوو:-
هەولێر: 39
سلێمانی: 37
دهۆک: 38
کەرکووک: 41
هەڵەبجە: 39
سۆران: 39
ڕاپەرین: 40
گەرمیان:43
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.