سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئەمڕۆ یەکشەممە 26ـی 06ـی 2022 ڕەزامەندی لەسەر تەرخانکردنی 73 ملیۆن دینار دا بۆ ھاتووچۆی قوتابییانی شنگال و دەوروبەری.
سامان سیوەیلی گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردە ڕایگەیاند: مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، ڕەزامەندی دا لەسەر تەرخانکردنی بڕی 73 ملیۆن دینار، بۆ خەرجی هاتووچۆی قوتابیانی شنگال و دەوروبەری بەمەبەستی ئەنجامدانی تاقیکردنەوە گشتییەکانی قۆناغی 12ـی ئامادەیی لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی دھۆک.
ئاماژەی بەوەش دا کە تیایدا 667 قوتابی پۆلی 12ـی ئامادەیی سوودمەند دەبن لەم پشتیوانییە داراییە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.