بەمەبەستی تاوتوێکردنی دۆخی ئێستای ناحییەی سەرگەڕان و مەترسییەکانی داعش لە ناوچەکە ڕۆژی یەکشەممە 26ـی 06ـی 2022 هێزێکی پێشمەرگەی کوردستان و سوپای عێراق کۆبوونەوە.
فەرماندەکانی لیوای 18ـی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و نوێنەری میحوەڕی شەش لە سنووری ناحییەی سەرگەڕان لەگەڵ هێزی سوپای عێراق کۆبوونەوە، لە کۆبوونەوەکە دۆخی ئێستای ناوچەکە و توندوتۆڵكردنی هەماهەنگییەکانی نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق تاوتوێ کرا.
فەرماندەکانی سوپای عێراق ئەو دەنگۆیانەیان ڕەت کردەوە کە جموجۆڵیان هەبێت بۆ سەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان لە سنوورەکە.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا هاوڕا و هاودەنگ بوون بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش لە سنووری سەرگەڕان و چیای قەرەچووغ و گوندەکانی ئەو ناوچەیە.
کارزان کاکل
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.