سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان لە ھەرێمی کوردستان رایدهگهێنێت، پڕۆسەی پڕکردنەوەی فۆڕمی یەکەی نیشتەجێبوون بەردەوامە و ژمارەیان گەیشتووەتە نزیکەی 80 ھەزار و تا سەرەتای مانگی داھاتووش بەردەوام دەبێت و دەستەڵات دراوەتە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان ئەو کەسانە دیاری بکەن کە شایستەی وەرگرتنی ئەو یەکانەی نیشتەجێبوونن.
سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان لە ھەرێمی کوردستان، د. محەممەد شوکری، به ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگهیاند: پڕۆسەی پڕکردنەوەی فۆڕمی یەکەی نیشتەجێبوون بەردەوامە و تا دوێنێ شەو ئەو کەسانەی کە فۆڕمەکەیان پڕ کردووەتەوە ژمارەیان گەیشتووەتە 70 ھەزار و 778 کەس و تا دووی تەمووزیش بەردەوام دەبێت.
د. محەمەد شوکری گوتیشی: کاتێک پڕۆسەکە تەواو بوو ھەر پارێزگا و ئیدارەیەکی سەربەخۆ، پاسڤۆرد و یوزرەی خۆیان دەردێنن و ئەوان مامەڵەی لەگەڵ دەکەن کە بۆ ئەو یەکانە کێ شایستەیە و بۆردێکی تایبەت بەوە ھەیە لە ھەموو پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان و ئەوان بە چاودێریی دەستەی وەبەرھێنان ئەو کارە جێبەجێ دەکەن.
دهشڵێت: دوای یەکلاییکردنەوەی ناوەکان ھەنگاوی دیکە دەست پێ دەکات، ئەوانیش تەرخانکردنی زەوی و وەبەرھێنەرە و لە ماوەیەکی نزیکدا یەکلایی دەکرێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.