لە چوارچێوه‌ی ركابه‌ریه‌كانی خولى بالەى جیهان، هه‌لبژارده‌ی باله‌ی فەڕەنسا لە ئەڵمانیاى بردەوە و پارێزگارى پێشەنگى ڕیزبەندى کرد، له‌گه‌ری هه‌شته‌می ركابه‌ریه‌كان، هەردوو هەڵبژاردەى فەڕەنسا و ئەڵمانیا ڕووبەڕووى یەکبوونەوە.
كه‌ڵه‌شێره‌كان باشتر ده‌ركه‌وتن و توانیان سێ گێم به‌رامبه‌ر بهگێمێك براوه‌ی یاریه‌كه بن، ئه‌نجامی گێمه‌كان شانزه بیست‌و پێنج، نۆزده بیست‌و پێنج ، بیست‌و پێنج نۆزده ، بیست‌و یه‌ك بیست‌و پێنج، به‌م بردنه‌وه‌یه هه‌لبژارده‌ی فه‌ره‌نسا توانی چواره‌مین سه‌ركه‌وتن له‌سه‌ر یه‌ك تۆمار بكات.
له‌یاریه‌كی دیكه‌ی گه‌ری هه‌شته‌می ركابه‌ریه‌كانی خولی باله‌ی جیهانی، هه‌ڵبژارده‌ی ژاپۆن له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی سلۆڤینیا یاری ئه‌نجامدا، ژاپۆنیه‌كان توانیان نمایشێكی جوان و به‌هێز پێشكه‌ش بكه‌ن و به‌سێ گێم به‌رامبه‌ر بهگێمێك یاریه‌كه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان یه‌كلابكه‌نه‌وه، ئه‌نجامی گێمه‌كان بیست‌و پێنج بیست‌و یه‌ك، بیست‌و دوو بیست و پێنج، بیست‌و پێنج هه‌ژده، بیست‌و پێنج نۆزده.
به‌م جۆره هه‌لبژارده‌ی ژاپۆن قه‌ره‌بووی دۆرانی گه‌ری حه‌وته‌می كرده‌وه، له‌یاریه‌كی دیكه‌ی ئه‌م قۆناغه سربیا توانی به‌سێ گێمی بێ به‌رامبه‌ر سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر هه‌لبژارده‌ی باله‌ی ئوسترالیا تۆمار بكات، ئه‌نجامی گێمه‌كان بیست‌و پێنج حه‌ڤده، بیست‌و پێنج بیست، بیست‌و پێنج بیست‌و دوو، له‌یاریه‌كی دیكه‌ش هه‌لبژارده‌ی باله‌ی ئیتالیا رووبه‌رووی هه‌ڵبژارده‌ی باله‌ی چین بۆوه، ئیتالیه‌كان باڵاده‌ستی خۆیان سه‌پاندو هه‌ر سێ گێمی یاریه‌كه‌یان برده‌وه.
دوای ته‌واوبوونی ركابه‌ریه‌كانی گه‌ری هه‌شته‌م هه‌لبژارده‌ی فه‌ره‌نسا له‌پێشه‌نگی ریزبه‌ندی دێت به‌كۆكردنه‌وه‌ی بیست‌و یه‌ك خال و به‌جیاوازی سێ خال له‌پێش هه‌لبژارده‌ی پۆله‌ندای خاوه‌ن پله‌ی دووه‌می ریزبه‌ندی دێت، به‌ڵام پۆله‌ندا یاریه‌كی كه‌متر ئه‌نجام داوه، و هه‌لبژارده‌ی ژاپۆنیش هه‌ژده خالی هه‌یه و له‌خانه‌ی سێیه‌می ریزبه‌ندی دێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.