گوتەبێژی وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاند، نزیکەی 250 مێگاوات بەرهەمهێنانیان زیاد کردووە و بەمەش کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا زیاد دەکات.
ئومێد ئەحمەد گوتەبێژی وەزارەتی کارەبا لە میانی بەشداریکردنی لە بەرنامەی میوانی دلێر بۆ (کوردستان تیڤی) ڕایگەیاند: توانیومانە نزیکەی 250 مێگاوات توانای بەرهەمهێنانی کارەبا زیاد بکەین، ئەمەش دەرئەنجامی ئەو گوژمەیە بوو کە لەلایەن سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانەوە بۆ وەزارەتەکە دابین کرا.
ڕاشیگەیاند: هەرچەندە بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما، خواستی بەکارهێنان زیاد بووە، بەڵام بەهۆی زیادکردنی بەرهەمهێنانەوە کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا کاتژمێرێک بۆ کاتژمێرێک و نیو زیاد دەکات.
گوتەبێژی وەزارەتی کارەبا ئاماژەی بەوەش دا کە دوای خەرجکردنی ئەم گوژمەیە لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانەوە توانرا دەست بە کاری چاکسازی لە وێستگەکانی کارەبا بکرێت و لە ئەنجامدا یەکەیەک بگەڕێنرێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.