لەسەر داواکاری پەرلەمانتارێکی پارتی دیموکراتی کوردستان، پەرلەمانی کوردستان بڕیاری دا بە زووترین کات دانیشتن لەسەر هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان بکەن.
ئەمڕۆ دووشەممە 27ـی 06ـی 2022 دانیشتنی ژماره (9)ـی ئاساییی خولى بههارهی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوە دەچێت، لە دانیشتنەکە د. ڕێبوار بابکەیی داوای کرد بە زووترین کات دانیشتن لەسەر هێرشی گرووپە لە یاسا دەرچووەکان بۆ سەر هەرێمی کوردستان بکرێت.
سەرۆکی پەرلەمان بڕیاری دا لە ئەگەری درێژکردنەوە و درێژنەکردنەوەی وەرزی یاسادانان بەزووترین کات دانیشتن لەسەر هێرشە دووبارەبووەکانی سەر هەرێمی کوردستان دەکرێت.
هەر بۆ ئەم مەبەستەش سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لێژنەکانی ناوخۆ، پێشمەرگە، وزە و ناوچە کوردستانییەکانی ڕاسپارد بە زووترین کات ڕاپۆرتێک لەمبارەیەوە ئامادە بکەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.