کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە 27ـی 06ـی 2022 ئەگەری تۆزێکی سووک هەیە لە سنووری شاری سلێمانی و ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی هەرێمی کوردستان.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای ئەمڕۆ دووشەممە و سبەی سێشەممەی ڕاگەیاند کە بەمشێوەیە دەبێت: کەشی ئاسمانی ئەمڕۆ ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی پەڵەهەوری جیاجیا، هەروەها بوونى توزێکى سووک لە سنووری شاری سلێمانی و ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی هەرێم ئاستی بەرزبوونەوەی تۆز وخۆل زیاتر دەبێت لە کاتەکانی ئێوارە کاریگەری لاواز دەبێت.
ڕاشیگەیاند: خێرایی با لەسەرخۆ- مامناوەند (10- 20) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێک دەبێت، مەوداى بینین ( 7 - 9 ) کیلۆمەتر دەبێت لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی هەرێم لەنێوان (2-4) کیلۆمەتر دەبێت و پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە ڕۆژی پێشوو. .
کەشناسی هەروەها ڕایگەیاند: کەش ئاسمانی سبەی سێشەممە بەگشتی ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە، نزیک دەبێتەوە لەتۆمارەکانی ڕۆژی پێشوو.
ڕاشیگەیاند: خێرایی با لەسەرخۆ- مامناوەند دەبێت (10-20 ) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێک دەبێت ئاراستەی با باکوری خۆرئاوا دەبێت، مەودای بینین ( 8 – 10 ) کیلۆمەتر دەبێت .
کەشناسی هەرێمی کوردستان پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی سبەی سێشەممەی بە پلەی سیلیزی بەمشێوەیە خستووەتەڕوو:-
هەولێر : 36
سلێمانی : 35
دهۆک : 36
کەرکووک : 39
هەڵەبجە : 39
سۆران : 37
ڕاپەرین : 35
گەرمیان : 38
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.