سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشەممە 2022.6.27 تاقیکردنەوەی قۆناغی 12ی ئامادەیی بۆ ساڵی خوێندنی 2021-2022 دەستی پێ‌کرد، به‌مه‌به‌ستى له‌نزیكه‌وه ئاگاداربوون له‌چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چوونى ئه‌زموونه‌كان و ڕه‌وشى هۆڵه‌كانى قوتابخانه‌كان و قوتابیان، ئالان حەمەسەعید ساڵح، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هه‌ولێر، به‌یاوه‌رى بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی هەولێر و بەڕێوەبەری پەروەردەی دەوروبەرى هەولێر، کاتژمێر (7:30) بەیانی سەردانی هۆڵی تاقیکردنەوەکانی قوتابخانەی ئامادەیی هێمنى کوڕانیان لە شاری هەولێر کرد و له‌نزیكه‌وه له‌چۆنیه‌تى به‌ڕێوه‌چوونى تاقیكردنه‌وه‌كان و ڕه‌وشى هۆڵه‌كه‌یان كۆڵییه‌وه و هیواى سهركهوتنىان بۆ قوتابیان له تاقیكردنه‌وه‌كان خواست.
پاشان لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانی هاوبەشدا لەنێوان وەزیرى پەروەردە و پارێزگاری هەولێر، پارێزگارى هەولێر وێڕاى ئەوەى هیواى سەرکەوتنى بۆ قوتابیان خواست رایگه‌یاند: "له‌و سنووری پارێزگای هه‌ولێر جگه له ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران 661 هۆڵی تاقیكردنه‌وه ئاماده‌كراوه، كه 35 هه‌زار و 632 قوتابی له هه‌رسێ به‌شی زانستی و وێژه‌یی و پیشه‌یی به‌شداری له ئه‌زموونه‌كاندا ده‌كه‌ن". هەروەها گوتى: "هەموو ئامادەکارییەک کراوە و تەواوى پێداویستیەکان بۆ قوتابیان دابینکراوە بۆ بەسەرکەوتووى بەڕێوەچوونى پڕۆسەکە لەسنوورى پارێزگاکەمان".
جێگەى باسە، لەسەرتاسەرى هەرێمى کوردستان 107 هەزار و 135 قوتابی بەشەکانی زانستی و وێژەیی و پیشەیی و خوێندنی ئیسلامی بەشداری لە تاقیکردنەوەکان دەکەن. 2 هەزار و 175 هۆڵ بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکان ئامادە کراون.
وه‌زیرى په‌روه‌رده و پارێزگارى هه‌ولێر، ڕه‌وشى تاقیكردنه‌وه‌كانى قۆناغى دوازدەى ئامادەییان به‌سه‌ر كرده‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.