مەفرەزەکانی نوسینگەی ڕاپەرینی بەشی پۆلیسی نەھێشتنی تاوان تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کە دزی کردبوو.
له راگهیاندراوێكدا، بهرێوهبهرایهتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردهوه، دوای ئەوەی ھاوڵاتییەک لەنوسینگەی ڕاپەرینی بەشی پۆلیسی نەھێشتنی تاوان سکاڵای تۆمارکرد کە دزی لێکراوە، دەستبەجێ ھێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان بۆ دۆزینەوەو دەستگیرکردنی تۆمەتبار دەستپێکرد.
دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر، توانرا لەماوەیەکی کەمدا لەلایەن مەفرەزەکانی نوسینگەی ڕاپەرینی بەشی پۆلیسی نەھێشتنی تاوانەوە تۆمەتبارەکە بدۆزرێتەوەو دەستگیربکرێت.
تۆمەتبار (ھ، ر، س) لەدایکبووی 1984، لەبەردەم دادوەردا دانی بەتاوانەکەیدا ناوە کە لەدوو تاوانی دزیکردندا لەماڵێکدا بڕی پێنج ھەزار دۆلاری ئەمریکی و یەک ملیۆن دیناری دزیوە.
پۆلیس ئاماژه بهوهشدهكات، لەئێستادا تۆمەتباری ناوبراو بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 443 لەیاسای سزادان ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.
تۆمەتبارێک دەستگیرکرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.