فەرمانگەی میدیا و زانیاری ئەمڕۆ دووشەممە 27ـی 06ـی 2022 ڕایگەیاند، داشکاندنی 15% بۆ پێشینەکانی قەرزی بچووک بۆ سێ مانگی دیکە درێژکرایەوە، جەختیشی کردۆتەوە دوای ئەم وادەیە درێژ ناکرێتەوە.
لە ڕاگەیەنراوێکدا فەرمانگەی میدیا و زانیاری ڕایگەیاند: پاڵپشت به بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ژماره (156 له 15/06/2022)، به‌پێی فه‌رمانی وزاریمان ژماره (462 له 20/06/2022)، وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی بڕیاری دا بە درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی كاركردن به بڕیاری پێشووی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ژماره (132) له 19/01/2022 ته‌نیا بۆ سێ مانگ له ڕێكه‌وتی 20/06/2022 تاوه‌كو 20/09/2022 و دوا ده‌رفه‌ت ده‌بێت بۆ سوود وه‌رگرتن له داشکاندنی ڕێژەی لە 15% لەو پێشینانەی حکوومەت کە لای ھاووڵاتییانە وەک قەرزی بچووک.
ئاماژەی بەوەش داوە کە لێخۆشبوونی تەواوی سزای دارایی دواکەوتنی قەرزی پارەی بەشدارییەکانی تایبەت بە دەستەبەری کۆمەڵایەتی، بە مەرجێک خاوەن کار تەواوی پارەی کەڵەکەبووی بەشێوەی کاش بدات بە یەکجار، جارێكی دیكه‌ش ئه‌م بڕیاره درێژ ناكرێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.