ئەمڕۆ دووشەممە 27ـی 06ــی 2022 لە قەزای چەمچەماڵی سەر بە پارێزگای سلێمانی 21 تووشبووی نەخۆشی کۆلێرا تۆمار کران.
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ لە ڕاگەیەنراوێکی ئەوەی خستەڕوو کە سامپڵ لە هەموو ئەو کەسانەی تووشی سکچوون و ڕشانەوەبوو لە نەخۆشخانە و بنکە تەندروستییەکان بە مەبەستی ئەنجامدانی شیکاری بەکرۆلۆجی وەرگیران.
تەندروستی چەمچەماڵ ئاماژەی بەوەش دا کە دەرکەوت لە کۆی 42 کەس 21 کەسیان تووشی نەخۆشی کۆلێرا بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.