بە بڕیاری مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزار لە ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەرین بۆ ئاسانکاری کاروباری هاووڵاتییان دەکرێتەوە.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری ڕایگەیاند: لە چوارچێوەی گرنگیدانی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە کەرتی گەشتوگوزار و گەشتیاری لە ھەرێمی کوردستان، لەپێناو ئاسانکاری بۆ کاروباری ھاووڵاتییان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری زیاتر لە پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا.
ئاماژەی بەوەش داوە کە بە بڕیاری مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری ڕاپەرین، لەسەر میلاکی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەکرێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.