له كۆبوونهوهی ئهمڕۆ دووشهمی وهزارهتی ئاوهدانكردنهوه و نیشتهجێكردنی حكوومهتی ههرێمی كوردستان گفتوگۆ كرا سهبارهت به تهواوكردن و دابهشكردنی زیاتر له 9 ههزار یهكهی نیشتهجێبوون كه بهشێكیان تهنیا لایهنی خزمهتگوزاری ماوه و له قۆناغی كۆتاییدان.
ئهمڕۆ دووشەم دانا عەبدولکەریم وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی کرد تایبەت بەو پڕۆژانەی یەکەی نیشتەجێبون کە لەلایەن وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنەوە جێبەجێ دەکرێت.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ کرا سەبارەت بە دانانی پلان و میکانیزم بۆ تەواوکردن و دابەشكردنی ئەو (9)هەزار و 4 یەکەیەی نیشتەجێبوونهی کە لەلایەن وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنەوە جێبەجێ دەکرێن کە بەشێکیان تەنها لایەنی خزمەتگوزاری ماوە و لە قۆناغەکانی کۆتاییدان.
وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن لە کۆبوونەوەکەدا تیشکی خستەسەر کۆبوونەوەکەیان لەگەڵ سەرۆکی حکوومەت تایبەت بە تەواوکردنی یەکەکانی نیشتەجێبون و رایگەیاند: خۆشبەختانە مهسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەت بەدەم داواکارییەکانمانەوە هات و چارەسەری گونجاو بۆ تەواوکردنی ئەو (9)هەزار و 4 یەکەیەی نیشتەجێبون پەسەند کرا.
ئاماژەی بەوەش کرد: بڕیاردراوە سندووقی نیشتەجێکردن کارا بکرێتەوە کە هەنگاوی یەکەمە بۆ تەواوکردنی یەکەکان و ئێمەش هەموو هەوڵەکانمان بۆ ئەوە دەبێت کە بەزووترین کات رێوشوێنی پێویست بگرینەبەر و ئەو یەکانەی نیشتەجێبوون تەواو بکەین، هەروەک جەختی کردەوە؛ ئامانجمان تەواوکردنی یەکەکان و دابەشکردنیەتی بەسەر کەسانی شایستەدا.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا رێنمایی و بڕیاری پێویست دەرکرا سەبارەت بە چۆنێتی دەستبەکاربوونەوەی پڕۆژەکانی نیشتەجێببون و تەواوکردنیان لەگەڵ دانانی میکانیزمێک بۆ دابەشکردنی یەکەکان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.