سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی په‌رله‌مانی كوردستان ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌سه‌ر ده‌نگۆی ده‌ستكاریكردن و لابردنی وانه‌ی ئایینی له قوتابخانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دا.
له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو هه‌ندێ په‌یج و ده‌زگای ڕاگه‌یاندن وایان بڵاو كردبووه‌وه كه هه‌وڵێك له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده هه‌یه بۆ ده‌ستكاریكردن یان لابردنی وانه‌ی ئایینی له قوتابخانه‌كان.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته، عه‌بدولسه‌لام دۆڵه‌مه‌ری سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی په‌رله‌مانی كوردستان ڕایگه‌یاند كه ئه‌م بابه‌ته ئه‌سڵ و ئه‌ساسی نییه.
دۆڵه‌مه‌ری ڕایگه‌یاند: مەسەلەی دەستکاریکردنی وانەی پەروەردەی ئیسلامی و لابردنی، ئەسڵ و ئەساسی نییە، هەندێک لایەن موزایەدە بەم پرسەوە دەکەن بە ئامانجی سیاسی.
ڕاشیگه‌یاند: ئێمە خۆمان کوڕ و کچی ئەم وڵاتەین و باش دەزانین میللەتەکەمان چ بابەتێکی قبووڵ نییە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه لە پڕۆژەیاسای پەروەردە به‌هیچ شێوه‌یه‌ك شتی وا باس نەکراوە و دووره له ڕاستییه‌وه.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه بەیانی سێشه‌م لە پەرلەمانی کوردستان كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامەوانییان له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ده‌بێت و ڕوونکردنەوەی زیاتر بۆ هاووڵاتییان و دایك و باوكی قوتابییان ده‌خه‌نه‌ڕوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.