بانكی ناوه‌ندی عێراق ئه‌مڕۆ دووشه‌م ئاشكرای كرد كه له‌م ماوه‌یه‌دا 34 ته‌ن زێڕیان كڕیوه و به‌م كڕینهش له ڕیزبه‌ندی یه‌ده‌گی جیهانی 10 خانه هاتوونه‌ته پێشه‌وه.
بانكی ناوه‌ندی عێراق ڕایگه‌یاند: ئێستا یه‌ده‌گی زێڕی عێراق بریتییه له 130.39 ته‌ن، به‌مه‌ش 10 خانه هاته پێشه‌وه و ئێستا له جیهان ڕیزبه‌ندی 30 گرتووه و له‌نێو وڵاتانی عه‌ره‌بیشدا له ڕیزی چواره‌مدایه.
ڕاشیگه‌یاند: له‌م ماوه‌یه‌دا عێراق 34 ته‌ن زێڕی كڕیوه و به‌مه‌ش یه‌ده‌گه‌كه‌ی 35% به‌رز بووه‌وه، ئامانجیش له كڕینی ئه‌م یه‌ده‌گه زێڕه بۆ ئارامی ئابووری و توانای ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ر ئه‌گه‌رێكی له‌ناكاوی ئابووری ناوخۆی و نێوده‌وڵه‌تییه.
جێی باسه زێڕ یەکێکە لە گرنگترین سەروەت و سامانەکانی بانکە ناوەندی و دامەزراوە داراییە نێودەوڵەتییەکان، هەروەها لە بارودۆخی نا دڵنیاییشدا پەناگەیەکی سەلامەتە، بەهۆی قبووڵکردنی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.