وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌سه‌ر ده‌نگۆی لابردنی خوێندنی په‌روه‌رده‌ی ئیسلامی له قوتابخانه‌كان دا و جه‌ختی كرده‌وه كه ده‌نگۆیه‌كه هیچ بنه‌مایه‌كی نییه.
ئالان حه‌مه سه‌عید صاڵح وه‌زیری په‌روه‌رده ڕایگه‌یاند: لابردنی خوێندنی پەروەردەی ئیسلامی لە قۆناغەکانی خوێندن هیچ بنەمایەکی نییە.
ڕاشیگه‌یاند: ئەم بابەتە چەندینجار ڕوونکردنەوەی لەسەر دراوە، بەداخەوە ساڵانە ئەم بابەتە بە ناڕەوا دەوروژێندرێت و پارساڵیش هەمان قسە کرا، بانگەشەکارانی ئەم بابەتە لە ساڵی خوێندنی (2021-2022) جگە لە ئیحراجی هیچیان بۆ نەمایەوە، بینیان کتێبەکانی پەروەردەی ئیسلامی بە جوانترین و نوێترین شێواز دیزاین کراون.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: لێرە بەڵگەی ئەوە دەخەمەڕوو کە ئێمە ئێستا لە قۆناغی چاپکردنی کتێبەکانین بۆ ساڵی نوێی خوێندنی ( 2022-2023) و یەکەم کتێبیش کە چاپمان کردبێت کتێبی پەروەردەی ئیسلامییه.
لای خۆشییه‌وه عه‌بدولسه‌لام دۆڵه‌مه‌ری سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی په‌رله‌مانی كوردستان ڕایگه‌یاندبوو كه مەسەلەی دەستکاریکردنی وانەی پەروەردەی ئیسلامی و لابردنی، ئەسڵ و ئەساسی نییە، هەندێک لایەن موزایەدە بەم پرسەوە دەکەن بە ئامانجی سیاسی.
ڕاشیگه‌یاندبوو: ئێمە خۆمان کوڕ و کچی ئەم وڵاتەین و باش دەزانین میللەتەکەمان چ بابەتێکی قبووڵ نییە.
جه‌ختیشی كردبووه‌وه كه بەیانی سێشه‌م لە پەرلەمانی کوردستان كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامەوانییان له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ده‌بێت و ڕوونکردنەوەی زیاتر بۆ هاووڵاتییان و دایك و باوكی قوتابییان ده‌خه‌نه‌ڕوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.