ژمارەی قوربانیانی ته‌قینه‌وه و بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و غازه ژه‌هراوییه‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌م له به‌نده‌ی عەقەبە كه‌وته‌خواره‌وه بۆ 10 گیانله‌ده‌ستدان و 251 بریندار به‌رز بووه‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م له به‌نده‌ری عه‌قه‌به له كاتی باركردنی ته‌نكه‌رێكی غازی ژه‌هراویدا بۆ نێو به‌له‌مێك، ته‌نكه‌ره‌كه به‌رده‌بێته‌وه و غازه ژه‌هراوییه‌كه‌ی ناوی بڵاو ده‌بێته‌وه.
پۆلیسی عه‌قه‌به هه‌ر دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی غازه ژه‌هراوییه‌كه داوای له هاووڵاتییان كرد به‌هۆی مه‌ترسی غازه بڵاوبووه‌كه نه‌یه‌نه ده‌ره‌وه و سه‌رجه‌م په‌نجه‌ره‌ی ماڵه‌كانیشیان دابخه‌ن.
تیمێكی زۆری به‌رگری شارستانی و پسپۆری غاز له شوێنی ڕووداوه‌كه و له به‌نده‌ری عه‌قه‌به كۆبوونه‌ته‌وه و هه‌وڵی خاوێنكردنه‌وه و هه‌وڵی قه‌تیسكردنی غازه ژه‌هراوییه‌كه ده‌ده‌ن.
به‌رگری شارستانی عه‌قه‌به ئاشكرای كرد كه تا ئێستا ته‌رمی 10 كه‌سیان دۆزیوه‌ته‌وه و 251 برینداریش بۆ چاره‌سه‌ری ته‌ندروستی گه‌یه‌نراونه‌ته نه‌خۆشخانه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.