ئه‌مڕۆ دووشه‌م دوو كه‌سی تر له عێراق تووشی نه‌خۆشی تای خوێنبه‌ربوون بوون و به‌مه‌ش ئاماری تووشبووانی نه‌خۆشییه‌كه بۆ 216 كه‌س به‌رز بووه‌وه.
دوو تووشبووه نوێیه‌كه‌ی نه‌خۆشی تای خوێنبه‌ربوون خه‌ڵكی شارۆچكه‌ی قه‌رنه له پارێزگای به‌سڕه‌ن.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق پێشتر ئاماژه‌ی به‌وه‌دابوو كه ژماره‌ی تووشبووانی نه‌خۆشی تای خوێنبه‌ربوون له سه‌رتاسه‌ری عێراق 214 كه‌سن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدابوو كه له‌نێو ئه‌م 214 كه‌سه‌دا 36 كه‌سیان گیانیان له‌ده‌ستداوه.
تای خوێنبه‌ربوون نه‌خۆشییه‌كی ڤایرۆسییه له ئاژه‌ڵ بۆ مرۆڤ ده‌گوازرێته‌وه له ڕێگه‌ی خوێن و شله‌مه‌نی و پاشماوه‌كانی ئاژه‌ڵ، ڕێژه‌ی مردنیش به نه‌خۆشییه‌كه له مرۆڤدا به‌گوێره‌ی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ده‌گاته 40%.
نه‌خۆشی تای خوێنبه‌ربوون سه‌ره‌تا له پارێزگای زیقاڕ له باشووری عێراق بڵاو بووه‌وه و دواتریش گه‌یشته زۆرینه‌ی پارێزگاكانی باشوور و ناوه‌ڕاست به هه‌رێمی كوردستانیشه، له‌ماوه‌ی ڕأبردووشدا چه‌ند حاڵه‌تێكی تووشبوون له هه‌ریه‌ك له پارێزگاكانی هه‌ولێر و كه‌ركووك و دهۆك تۆمار كرابوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.