له‌میانه‌ی به‌شداریكردن له به‌رنامه‌ی (مژار) سه‌باره‌ت به پرسی هه‌وڵه‌كان بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق و ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی كه به‌رده‌وامی بۆ سه‌ر ئایندهی عێراق هه‌یه، د. عـەرەفات کـەرەم بەرپرسی دۆسـییەی عێراق لـە بارەگای بارزانی ڕایگه‌یاند كه لایه‌نه چه‌كداره‌كان نایانه‌وێ حكوومه‌تێكی به‌هێز له عێراق دروستبێت.
د. عه‌ره‌فات ڕاشیگه‌یاند: هه‌ر هه‌ڵبژاردنێك پێویسته گۆرانكاری به‌دواوه بێت، به‌ڵام به‌رده‌وامی ئه‌و پرۆسه سیاسییه به‌مشێوه‌یه له خزمه‌تی كۆمه‌ڵگه و وڵات نابێت و زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌میش هاووڵاتی و هێزی نیشتمانپه‌روه‌رن.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ی ئه‌و دواییه خاوێنترین هه‌ڵبژاردن بوو، ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌ش كه دروستبوو له‌نێوان پارتی و سه‌در و سوننه، ئه‌و هاوپه‌یمانییه بووه هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر گرووپ و لایه‌نی چه‌كدار، چونكه نایانه‌وێت حكوومه‌تی به‌هێز دروستبێت.
بەرپرسی دۆسـییەی عێراق لـە بارەگای بارزانی گوتی: هه‌رچه‌ند دوای ئه‌و بارودۆخه‌ی دروستبوو، هه‌ڵبژاردن له عێراق هیچ به‌هایه‌كی نه‌ما دوای ئه‌وه‌ی چه‌ندین به‌ربه‌ستیان خسته به‌رده‌م پێكهێنانی حكوومه‌ت و ده‌ستنیشانكردنی سه‌رۆك كۆمار.
گوتیشی: تا ئێستا هاوپه‌یمانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ پارتی و سوننه په‌یوه‌ندییان نه‌كردووه بۆ ئایندهی عێراق، زۆر زه‌حمه‌ته حكوومه‌ت پێكبێت بێ بوونی سه‌درییه‌كان له ناو حكوومه‌ت و پرۆسه‌كه.
هه‌روه‌ها گوتی: هاوپه‌یمانی ئێمه بۆ ئه‌وه بوو وڵات به‌ره‌و موئه‌سه‌سات ببه‌ین، هێزه چه‌كداره‌كانیش كۆنترۆڵ بكه‌ین وه‌ك هێزێكی نیشتمانی.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه هاوپه‌یمانی سێقۆڵی تا ئێستا ماوه، به‌ڵام نازانیین له ئاینده‌دا چ ڕووده‌دات، چونكه چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی نازانێت و نه‌یتوانییوه هه‌نگاوی ئیجابی بهاوێژێت، زیاتر درزه‌كان بۆ پله و پۆسته‌كان دروست بووه.
له كۆتاییدا د عه‌ره‌فات كه‌ره‌م بەرپرسی دۆسـییەی عێراق لـە بارەگای بارزانی جه‌ختی كرده‌وه كه رێككه‌وتنیان له‌گه‌ڵ سه‌در له‌پێناو دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی مه‌ده‌نیدا بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.