Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 18:20

بەرپرسێكی باڵای ڕووسیا هۆشداری لە جەنگی جیهانی سێیەم دەدات

کوردستان TV
100%

دیمیتری مێدڤێدێڤ، سەرۆكی پێشووی ڕووسیا ڕۆژی دووشەممە هۆشداری دا كە هەر "دەستدرێژییەك" بۆ سەر نیمچە دوورگەی قرم لەلایەن ئەندامێكی ناتۆوە دەتوانێت ببێتە "ڕاگەیاندنی شەڕ لەدژی ڕووسیا" و لەوانەیە ببێتە هۆی هەڵگیریسانی "جەنگی جیهانی سێیەم".
مێدڤێدێڤ كە ئێستا جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی ئاسایشی ڕووسیایە، بە ماڵپەڕی هەواڵی ڕۆیتەرزی ئارگومێنتی ئی فاكتی ڕاگەیاندووە، "بۆ ئێمە قرم بەشێكە لە ڕووسیا، ئەمەش واتا بۆ  هەمیشەییە".
جەختیشی لەوە كردەوە كە "هەر هەوڵێك بۆ دەستدرێژیكردنە نیمچە دوورگەی قرم ، ڕاگەیاندنی شەڕە لە دژی وڵاتەكەمان".

دەشڵێت: "ئەگەر ئەمە لەلایەن وڵاتێكی ئەندامی ناتۆوە ئەنجام بدرێت، مانای ململانێیە لەگەڵ تەواوی ناتۆ، بە واتای جەنگی جیهانی سێیەم دێت.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.