Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 18:23

ژمارەی قوربانیانی بۆردومانەكەی ناوەندێكی بازرگانی ئۆكرانیا بۆ 75 كەس بەرزبۆوە

گەیشتە 16 كوژراو و 59 بریندار
کوردستان TV
100%

سێرگی كرۆك، بەڕێوەبەری خزمەتگوزاری ئەمبولانسی ئۆكرانیا رایگەیاند، ژمارەی كوژراوانی هێرشە مووشەكییەكانی رووسیا كە ناوەندێكی بازرگانی لە شاری كرێمنچوك لە ناوەڕاستی ئۆكرانیا كردبووە ئامانج، گەیشتە 16 كوژراو و 59 بریندار.
كرۆك ، لە ڕێگەی ئەپڵیكەیشنی تێلیگرامەوە گوتی : 25 كەس لەنێو بریندارەكان داخیلی نەخۆشخانەكراون .
رۆژی دووشەممەی ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكی فەرەنسا بۆردومانەكەی رووسیای بە "تیرۆری رەها" وەسف كرد، داوای لە گەلی رووسیا كرد "ڕاستیەكان ببینن" وەك خۆی.
ماكرۆن لە تویتێكدا بە زمانەكانی ئۆكراینی و ڕووسی، كە هاوپێچی كردووە لەگەڵ ڤیدیۆیەكی سەنتەری بازرگانی گوتی: "ئێمە هاوبەشین لە ئازاری بنەماڵەی قوربانییەكان"، جەختی لەوەش كردەوە كە "بەهۆی ئەو جۆرە شەرمەزارییە تووڕە بووە".
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.