سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر،لەمیانەی درێژەدان بە خزمەتگوزاریەکانی قیرتاوکردن و نۆژەنکردنەوەی شەقامەکان هەڵمەتەکانی فراوانتر دەکات.
تیمی قیرتاوکردن و چاکردنەوەی شەقامەکان لە بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی شەش سەر بە سەرۆکایەتیمان. بە هەماهەنگی لەگەڵ کارگەی قیری سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر لە هەڵمەتێکدا هەڵسان بە قیرتاوکردن و چاککردنەوەی چاڵەکانی ڕێگای سەرەکی هەولێر _ مەخمور لەپێناو خزمەتی زیاتری شوفێران و هاوڵاتیانی شارە خۆشەویستەکەمان.
گرنگیدان بە قیرتاکردن و ڕێکخستنەوەی شەقامەکان ڕۆژانە لەکارنامەی سەرۆکایەتیماندایە لەڕێگەی سەرجەم سنوری شارەوانیەکانماندا لە داهاتووشدا هەوڵەکانمان چڕتر دەکەینەوە لە پێناو باشترکردنی ڕێگاوبانی شارەکەمان و سیمایەکی جوانتری شەقامەکان.
قیرتاوکردن و چاککردنەوەی چاڵ و شکستەکانی ڕێگای هەولێر _مەخمور ئەنجامدرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.