له ماوه‌ی بڵاوبوونه‌ی نه‌خۆشی كۆڕۆنا ،چه‌ندین چالاكی ئه‌ده‌بی و هونه‌ری، وه‌رزشی وه‌ستان ، به‌تایبه‌تی چالاكییه به كۆمه‌ڵه‌كان، دوای سێ ساڵ وه‌ستان لهكاروچالاكی به‌هۆی په‌تای كۆرۆناوه، گروپی (سكۆردیا) دوو كۆنسێرت لهنهمساو ئه‌ڵمانیا ئه‌نجامده‌دات.
گرووپی"سكۆردیا" كۆنسێرتی یه‌كه‌می ڕۆژی پێنجشه‌مه (30-6-2022) له شاری گڕاتس - نه‌مسا به‌ڕێوه‌ده‌چێت و ڕۆژێك دوای ئه‌و كۆنسێرته‌ش له (1-7-2022) له‌شاری فریدریخسهافن له‌ئه‌ڵمانیا له‌سه‌ر ده‌ریاچه‌ی (بۆدن) له گڕاف -چێپێلین - هاوس، كۆنسێرتی دووه‌م ئه‌نجامده‌درێت
ئا- كامران
گروپی "سكۆردیا" به‌دوو كۆنسێرت ده‌ست به‌چالاكییه‌كانی ده‌كاته‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.