هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێران چوار هاووڵاتی كورد ده‌ستگیر ده‌كه‌ن.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاویكرده‌وه، چوار هاووڵاتی خەڵکی شاری شنۆ بە ناوەکانی ئیبراهیم عەزیزی، موحسین عەزیزی (کوڕی ئیبراهیم)، بەهمەن مەحموودی ئازەر و یەعقووب مەحموودی ئازەر، ڕۆژی دووشەممە 27 ى 6 ى 2022 لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیركران و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار كه به‌هه‌نگاوی راگه‌یاندووه، هێزە ئەمنییەکان هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەم چوار هاووڵاتییە و بەبێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی و دادوەری وێڕای ئەوەی دەستبەسەریانیان کردووە، ماڵەکانیشیانیان پشکنیوە.
هه‌نگاو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، تا کاتی نووسینەوەی ئەم هەواڵە زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراوەتە پاڵ ئەم هاووڵاتییانە و هەروەها چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانیان لەبەردەستدا نییە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.