Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 18:27

سوپای بەریتانیا زەنگە مەترسیدارەكە لێدەدات

کوردستان TV
100%

سەرۆكی سوپای بەریتانیا رایدەگەێنێت، دوای سەرهەڵدانی شەڕی ڕووسیا و ئۆكرانیا، وڵاتەكەی و هاوپەیمانەكانی ڕووبەڕووی "چركە ساتی ساڵی 1937" دەبنەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، ژەنەڕاڵ پاتریك ساندەرز گوتی : دەبێت هەموو شتێك بكرێت بۆ ئەوەی جەنگی جیهانی سێیەم ڕوونەدات.
ساندەرز كە لە مانگی ئایاری ساڵی رابردوودا دەستبەكاربووە و لە یەكەم پەیامی بۆ سەربازانی بەریتانیا جەختیكردەوە لەسەر پێویستی ئامادەكاری بۆ رووبەڕووبوونەوەی رووسیا لە ئەگەری جەنگی جیهانی سێیەمدا.
لە ماوەی چەند ڕۆژێكدا دوای ئەم پەیامە، ساندەرز هۆشداریی خۆی لە ئەگەری ڕوودانی شەڕێكی وێرانكەر لەگەڵ ڕووسیا دووبارە كردەوە.
ئەم هۆشدارییە لە كاتێكدایە كە بڕیارە بۆریس جۆنسن ،سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا زیادكردنی بەرچاوی خەرجییە سەربازییەكانی ئەو وڵاتە ڕابگەیەنێت، ئەمەش هاوتەریبە لەگەڵ پەرەسەندنی ئاستەنگە ئەمنییەكان.
سەرۆكی سوپای بەریتانیا باس لە "ساتی ساڵی 1937" دەكات، كە قۆناغێكی گرنگ بوو پێش دەستپێكردنی جەنگی جیهانی دووەم كە لە نێوان ساڵانی 1939-1945دا سەریهەڵدا.
لە ساڵی 1937دا، ئەدۆلف هیلتەر دەستی كرد بە دەركەوتن و كاری بۆ لكاندنی نەمسا دەكرد و دوای ئەمەش جەنگی جیهانی دووەم لەساڵی 1939سەریهەڵدت . 
هەروەها ئەو ژەنەراڵە بەریتانییە دەڵێت: ئێمە لە شەڕدا نین، بەڵكو دەبێت بەخێرایی هەنگاو بنێین بۆ ئەوەی شكست بهێنین لە كۆنتڕۆڵكردنی فراوانبوونی ناوچەكە.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.