پرۆفیسۆر د. كاوان ئیسماعیل گەردی، راگری كۆلێژی یاسای زانكۆی سەلاحەددین، لەبەردەم كۆڵیژ تەقەی لێكرا و بەهۆیەوە برینداربوو. هاوكات تەقە لە مامۆستایەكی كۆلیژی ئەندازیاری زانكۆی سەڵاحەددین كراوەو بەهۆیەوە ناوبراو گیانی لەدەستداوە.
بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 28-6-2022 لەبەردەم كۆلیژەی یاسای زانكۆی سەلاحەدین، تەقە د. كاوان ئیسماعیل، گەردی راگری كۆلێژەكە كرا و بههۆیەوە بریندار بوو.
ههمان قوتابی تەقەی لە د. ئیدریس، مامۆستای كۆلیژی ئەندازیاری زانكۆی سەڵاحەددین لهنێو ماڵەكەیدا خۆیدا كردووەو بەهۆیەوە ناوبراو گیانی لەدەستداوە.
دەگوترێت تەقەكەرەكە یەكێك بووە لە قوتابیانی كۆلێژی سۆران و لە رووداوەكەشدا پاسەوانێكی كۆلێژەكەش بریندار بووە.
لە ئێستاشدا د. كاوان گەردی گواستراوەتەوه بۆ نەخۆشخانە و نەشتەرگەریی بۆ دەكرێت.
قوتابییەك راگری كۆلێژی یاسای زانكۆی سەلاحەددین بریندار دەكات و مامۆستایەكی كۆلیژی ئەندارییش دەكوژێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.