وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕەزامەندی نیشاندا لەسەر خەرجكردنی گوژمەی (129،780،000) دینار بۆ سەرۆكایەتیی شارەوانیی عەنكاوە.
گوژمەكە لەسەر داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانیی عەنكاوەیە، بە مەبەستی جێبەجێكردنی دەرخستەی پرۆژەی خەمڵیندراوی تایبەت بە چاككردن و قیڕتاوكردنی چەند شەقامێك لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی عەنكاوە لەلایەن وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە ڕەزامەندی لەسەر دراوە.
جێبەجێكردنی پرۆژەكە وێڕای ئەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەكانی شارۆچكەكە بەرز دەكاتەوە، هاوكات دەبێتە هۆی ئاسانكاری هاتوچۆی شۆفێران و هاووڵاتییان.
نزیكەی 130 ملیۆن دینار بۆ نۆژەنكردنەوە و قیڕتاوكردنی شەقامەكانی عەنكاوە خەرج دەكرێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.