له قۆناغی پێش كۆتایی جامی عێراق بۆ تۆپی پێ، كاتژمێر حه‌وتی ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ به‌كاتی هه‌ولێر، یانه‌ی زاخۆ ڕووبه‌ڕووی یانه‌ی كاره‌با ده‌بێته‌وه‌و یاریه‌كه‌ش له یاریگای ئۆڵۆمپی نه‌جه‌ف به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
له قۆناغی چاره‌گی كۆتایی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا، یانه‌ی زاخۆ به دوو گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له یانه‌ی مه‌سافی باشووری برده‌وه‌و بۆ یه‌كه‌مجار له مێژووی خۆی گه‌یشته قۆناغی پێش كۆتایی جامی عێراق، بۆیه یاریزانانی زاخۆ له‌به‌رده‌م ده‌رفه‌تێكی مێژوویی دان بۆ به‌ده‌ستهێنانی بلیتی یاری كۆتایی ئه‌م پاڵه‌وانێتیه، بۆ خۆئاماده‌كردن بۆ یاری به‌رامبه‌ر یانه‌ی كاره‌با، شاندی یانه‌ی زاخۆ له ڕۆژی شه‌ممه‌ی ڕابردووه‌وه گه‌یشتۆته شاری نه‌جه‌ف و یاریزانانی یانه‌كه به‌سه‌رپه‌رشتی ڕاهێنه‌ری سوری، فیراس خه‌تیب ده‌ستیان به یه‌كه‌ی مه‌شق و ئاماده‌كاری كردووه، له دووه‌م یاری قۆناغی پێش كۆتایی جامی عێراق و له كاتژمێر ده‌ی ئه‌مشه‌و، یانه‌ی زه‌ورا ڕووبه‌ڕووی یانه‌ی كه‌رخ ده‌بێته‌وه‌و یاریه‌كه‌ش له یاریگای شه‌عب له به‌غدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئه‌م ئێواره‌یه زاخۆ ده‌بێته میوانی نه‌جه‌ف
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.