به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 28 ی 6 ی 2022، پرۆفیسۆر د. كاوان ئیسماعیل گەردی، راگری كۆلێژی یاسای زانكۆی سەلاحەددین، لەبەردەم كۆڵیژ له‌لایه‌ن قوتابییه‌كه‌وه تەقەی لێكرا و برینداركرا، هاوكات هه‌مان قوتابی تەقەی لە مامۆستایەكی كۆلیژی ئەندازیاری زانكۆی سەڵاحەددینیش كردووه و بەهۆیەوە ناوبراو گیانی لەدەستداوە.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیشدا، ئومێد خۆشناو پارێزگای هه‌ولێر رایگه‌یاند:د. كاوان ئیسماعیل راگری كۆلیژی یاسای زانكۆی سەڵاحەدین دوای ئەوەی لە لایەن قوتابیه‌كه‌وه كه پێشینه‌ی تاوانی هه‌یه تەقەی لێكرا و پێنج فیشەكی بەركەوتبوو كەمێك بەر لە ئێستا گیانی لەدەستدا.
پارێزگاری هه‌ولێر گوتیشی، هەر ئەمڕۆ لە شاری هەولێر لەلایەن هه‌مان قوتابییه‌وه د. ئیدریس حەمەخان مامۆستای زانكۆی ئەندازیاری زانكۆی سەڵاحەدین كوژرا.
پارێزگای هه‌ولێر، گوتیشی له‌سه‌ر فه‌رمانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تاوانبار ده‌ربازی نابێت به‌زووترین كات ده‌ستگیر ده‌كرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.