Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 18:28

تەرمی 42 كەس لە ناو بارهەڵگرێكدا دۆزرایەوە كە پێدەچێت كۆچبەر بن

کوردستان TV
100%

لە شاری سان ئانتۆنیۆ لە ویلایەتی تەكساسی ئەمریكا، تەرمی 42 كەس لە ناو بارهەڵگرێكدا دۆزرانەوە كە پێدەچێت كۆچبەر بن، لانی كەم 16 كەسیش گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانە.
بەپێی ئەو هەواڵەی لە راگەیاندنی ئەمریكادا بڵاوكراوەتەوە، لە شاری سان ئانتۆنیۆ تەرمی 42 كەس لە ناو بارهەڵگرێكی جێهێڵدراودا دۆزراوەتەوە كە پێدەچێت كۆچبەر بن.
هەروەها 16 كەسی دیكەی ناو بارهەڵگرەكە گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەكانی ناوچەكە.
پێشبینی دەكرێت ئەوانەی لە ناو بارهەڵگرەكەدا بوون كۆچبەر بووبن و هەوڵیانداوە بە رێگەی نایاسایی بچنە ئەمریكاوە.
لە كاتێكدا پۆلیسی سان ئانتۆنیۆ بڵاوی كردەوە كە بە شوێن شۆفێری بارهەڵگرەكەدا دەگەڕێت، هێشتا هیچ راگەیەندراوێكی فەڕمی سەبارەت بە رووداوەكە بڵاونەكراوەتەوە.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.