بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر رایگەیاند: بكوژی (د. كاوان ئیسماعیل) ڕاگری كۆلێژی یاسای زانكۆی سەڵاحەدین و (د. ئیدریس حەمەخان) مامۆستای كۆلێژی ئەندازیاری زانكۆی سەڵاحەدین، دەستگیركرا.
بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر بڵاویكردەوە كە هیچ تاوانبارێك ناتوانێ لەدەست یاسا ڕابكات و
هەر ئیستا بكوژی دوو مامۆستا كوژراوەكەی هەولێر، لەلایەن ئاسایشی هەولێرەوە دەستگیركرا.
بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 28 ی 6 ی 2022، پرۆفیسۆر د. كاوان ئیسماعیل گەردی، راگری كۆلێژی یاسای زانكۆی سەلاحەددین، لەبەردەم كۆڵیژ لەلایەن قوتابییەكەوە تەقەی لێكرا و دواتر بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانی لەدەستداو هەر لەرووداوەكەشدا پاسەوانێك برینداربوو.
هاوكات هەمان قوتابی تەقەی لە د. ئیدریس حەمەخان ،مامۆستای زانكۆی ئەندازیاری زانكۆی سەڵاحەدین كردو بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا .
دوای رووداوەكەش ئومێد خۆشناو، پارێزگای هەولێر، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان تاوانبار دەربازی نابێت بەزووترین كات دەستگیر دەكرێت.
ئاسایشی هەولێر: بكوژی د. كاوان ئیسماعیل و ئیدریس حەمە خان دەستگیركرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.