ئەمڕۆ سێشەممە 28 ی حوزەیران ، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە هەڵبژاردەی فوتساڵی خانمانی عێراق كرد كە زۆرینەی یاریزانەكانی خەڵكی هەرێمی كوردستانن.
سەرۆكی حكومەت پیرۆزبایی و دەستخۆشی لێكردن بەبۆنەی بەدەستهێنانی پلەی یەكەم لە سێیەم پاڵەوانێتی رۆژئاوای ئاسیا بۆ فوتساڵی خانمان كە لەم دواییانە لە عەرەبستانی سعودی بەڕێوەچوو.
سەرۆكی حكومەت ئاماژەی بەوەدا كە وەرزش جیا لە سوودە تەندروستییەكانی، ڕۆڵێكی گرنگیش دەبینێت لە ناساندن و ئاڵوگۆڕی كولتووری لە نێوان گەلانی جیهان. خۆشحاڵیشی نیشاندا كە هەماهەنگییەكی باش هەیە لە نێوان ئەندامانی هەڵبژاردەكە كە لە پێكهاتە جیاواەكانی عێراق پێكهاتوون و توانیان بەیەكەوە عێراق بەهێزتر بكەن. سەرۆكی حكومەت گوتیشی ئافرەتانی كوردستان، وەك چۆن وەك پێشمەرگە لە سەنگەری بەرگریكردن لە كوردستان و ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش، ڕۆڵێكی بەرچاویان هەبوو و جیهانیشیان سەرسام كرد ، ئەمڕۆش لە بواری وەرزشدا، ڕۆڵی كاریگەریان هەبووە لە سەركەوتن و بە دەستهێنانی پلەی یەكەم بو هەڵبژاردەی عێراق. .
لە بەرامبەردا فیراس بەحرولعلوم ئەندامی یەكێتی تۆپی پێی عێراق و سەرۆكی شاند و ئەندامانی هەڵبژادەی فوتساڵی خانمان، سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ گرنگیپێدان و پشتیوانی سەرۆكی حكومەت لە وەرزش و وەرزشكاران دەربڕی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.