سەرۆكایەتی زانكۆی سەلاحەدین راگەیەنراوێكی سەبارەت بە كوژرانی پڕۆفیسۆر د.كاوان ئیسماعیل ، ڕاگری كۆلێژی یاسا و ئیدریس حەمە خان- مامۆستا لە كۆلێژی ئەندازیاری بڵاوكردەوەو رایدەگەێنێت، دڵنیاتان دەكەینەوە، كە پڕۆسەی خوێندن بەردهوام دەبێت و گیانی مامۆستایانمان پارێزراوە، لەگەڵ ئەوەشدا سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و سەرجەم دەزگا ئەمنییەكان خەریكی لێكۆڵینەوەی ووردن لەم ڕووداوە كارەساتبارە بۆ ئەوەی تاوانبار بە سزای یاسایی بگەیەندرێت.
ڕاگەیاندراوێك لە سەرۆكایەتی زانكۆی سەلاحەدین-هەولێرەوە
بەناوی خودای گەورە و میهرەبان
بەداخەوە ئەمڕۆ ڕێككەوتی 28 ی 6 ی 2022 كاتژمێر 15:8 دەقیقەی بەیانی، قوتابییەكی زانكۆی سۆران هەڵدەكوتێتە سەر ئۆفیسی ڕاگری كۆلێژی یاسای زانكۆی سەلاحەدین-هەولێر و دەێی نوێی زانكۆ، كە ماڵی مامۆستایانی زانكۆی سەلاحەدینی لێیە.
ئەمەش لە ئەنجامی پێشینەی مامەڵەیەكی نەقلكردنی بەر لە( 2 - دووساڵ )بووە، ئەمڕۆ هەمان قوتابی هەڵیكوتایە سەر ئۆفیسی ( پڕۆفیسۆر د.كاوان ئیسماعیل –ڕاگری كۆلێژی یاسا) و ماڵی ( پ.ی.د. ئیدریس حەمە خان- مامۆستا لە كۆلێژی ئەندازیاری) لە ئەنجامدا هەردووكیان شەهید دەكات و لەگەڵ ئەوەشدا كارگوزارێكی كۆلێژی یاسا بریندار دەكات.
وێڕای سەرەخۆشی لە خانەوادەی مامۆستایانی شەهید، هیوای چاكبوونەوە بۆ بریندارەكەش دەخوازین.
دڵنیاتان دەكەینەوە، پڕۆسەی خوێندن بەردوام دەبێت و گیانی مامۆستایانمان پارێزراوە، لەگەڵ ئەوەشدا سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و سەرجەم دەزگا ئەمنییەكان خەریكی لێكۆڵینەوەی ووردن لەم ڕووداوە كارەساتبارە بۆئەوەی تاوانبار بە سزای یاسایی بگەیەندرێت.
ئەنجوومەنی زانكۆی سەلاحەدین-هەولێر
ڕاگەیاندنی زانكۆی سەلاحەدین-هەولێر.
28 ی 6 ی 2022
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.