یانه‌ی چێڵسی ڕایگه‌یاند، پیته‌ر چیكی چیكی له كۆتایی ئه‌م مانگه‌دا ده‌ستبه‌رداری پۆستی ڕاوێژكاری وه‌رزشی و هونه‌ری ده‌بێت له یانه‌كه‌دا.
له‌مباره‌وه ئیداره‌ی یانه له‌نده‌نیه‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمیدا ئاشكرای كرد كه پیته‌ر چیك له ماوه‌ی سێ ساڵی ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌ك ڕاوێژكار چه‌ندین ڕێنمایی و ئامۆژگاری پێویستی له‌باره‌ی كاروباره‌كانی به‌ڕێوه‌بردنی یاری تۆپی پێ پێشكه‌ش به یانه‌كه كردووه‌و ڕۆڵی كارای هه‌بووه له به‌تینكردنی په‌یوه‌ندی له نێوان ئه‌كادیمیای یانه‌و تیپی پێشكه‌وتووان، پیته‌ر چیكی ته‌مه‌ن چل ساڵ له ساڵی دووهه‌زارونۆزده‌وه بۆته ڕاوێژكاری وه‌رزشی له یانه‌ی چێڵسی، پێشتریش بۆ ماوه‌ی یازده وه‌رز گۆڵپارێزی بلوز بوو كه چه‌ندین ده‌ستكه‌وت و نازناوی له ڕیزی یانه‌كه‌دا به‌ده‌ستهێناوه، ڕۆیشتنی پیته‌ر چیك له پۆسته‌كه‌ی له‌میانی ئه‌و گۆڕانكاریانه دایه كه تۆد بۆیهلی ئه‌مه‌ریكی و خاوه‌نی نوێی یانه‌كه ئه‌نجامی ده‌دات .
چێڵسی: پیته‌ر چیك له كۆتایی ئه‌م مانگه‌دا ده‌ستبه‌رداری پۆستی ڕاوێژكاری وه‌رزشی و هونه‌ری ده‌بێت له یانه‌كه‌دا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.