فەرماندەیی بارزان رایدەگەێنێت، باوكی تۆمەتبار هیچ پلە و پۆستێكی سەربازی لە فەرماندەیی بارزان نیيە و ئەو زانیاریانەی بڵاو كراونەتەوە دوورن لە راستیەوە.
روونكردنەوەیەك لە فەرماندەیی بارزانەوە
دوای رووداوەكەی ئەمڕۆی زانكۆی سەلاحەددین لەهەندێ دەزگای راگەیاندن و تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان وا بڵاوكراوەیەوە، گوایە باوكی تۆمەتبار فەرماندەیە لە فەرماندەیی بارزان، لێرەوە رایدەگەیەنین باوكی تۆمەتبار هیچ پلە و پۆستێكی سەربازی لە فەرماندەیی بارزان نیيە و ئەو زانیاریانەی بڵاو كراونەتەوە دوورن لە راستیەوە.
پرسە و سەرەخۆشی خۆمان بۆ قوربانیانی كارەساتەكەی ئەمڕۆی زانكۆی سەلاحەددین رادەگەیەنین و هەموو لایەك دڵنیا دەكەینەوە باوكی تۆمەتبار هیچ پلە و پۆستێن سەربازی نیە و زراندنی ناوی فەرماندەیی بارزان لەلایەن هەندێ دەزگای راگەیاندن بە مەبەست بۆوە.
فەرماندەیی بارزان
28/6/2022
فەرماندەیی بارزان: باوكی ئەو كەسەی دوو مامۆستاكەی كوشت هیچ پلە و پۆستێكی سەربازی لەلای ئێمەدا نییە
ئەو زانیاریانەی بڵاوكراونەتەوە دوورن لە راستیەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.