نیوەڕۆی ئەمڕۆ 2022.6.28، بەئامادەبوونی ئۆمێد خۆشناو، نوێنەری ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دوای نوێژکردن لەسەر تەرمەکەی لەرێوڕسمیکی شایستەدا و بەڕێز و شکۆوە، تەرمی پ.ی.د.ئیدریس حه‌مه خان- مامۆستا له كۆلێژی ئه‌ندازیاری زانکۆی سەلاحەدین، بەرەو شاری سلێمای زێدی باب و باپیرانی بەرێکراو لەوێ بەخاکدەسپێردرێت.
به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 28 ی 6 ی 2022، پرۆفیسۆر د. كاوان ئیسماعیل گەردی، راگری كۆلێژی یاسای زانكۆی سەلاحەددین، لەبەردەم كۆڵیژ له‌لایه‌ن قوتابییه‌كه‌وه تەقەی لێكرا و برینداركرا، هاوكات هه‌مان قوتابی تەقەی لە مامۆستایەكی كۆلیژی ئەندازیاری زانكۆی سەڵاحەددینیش كردووه و بەهۆیەوە ناوبراو گیانی لەدەستداوە.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیشدا، ئومێد خۆشناو پارێزگای هه‌ولێر رایگه‌یاند:د. كاوان ئیسماعیل راگری كۆلیژی یاسای زانكۆی سەڵاحەدین دوای ئەوەی لە لایەن قوتابیه‌كه‌وه كه پێشینه‌ی تاوانی هه‌یه تەقەی لێكرا و پێنج فیشەكی بەركەوتبوو به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه گیانی لەدەستدا.
پارێزگاری هه‌ولێر گوتیشی، هەر ئەمڕۆ لە شاری هەولێر لەلایەن هه‌مان قوتابییه‌وه د. ئیدریس حەمەخان مامۆستای زانكۆی ئەندازیاری زانكۆی سەڵاحەدین كوژرا.
بەئامادەبوونی نوێنەری سەرۆکی حکومەتی هەرێم تەرمی (د.ئیدریس حه‌مه خان) بۆ شاری سلێمانی بەڕێکرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.