پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 28 ی 6 ی 2022، ئاگر له‌كه‌مپی به‌رده‌ره‌ش كه‌وته‌وه ، كه‌تایبه‌ت به‌كوردانی كوردستانی سووریا.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان كه‌ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی كه‌وتووه، ڕووداوی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر له‌كه‌مپه‌كه كه هه‌شت خێوه‌ت سووتاون، به‌هۆی شۆڕتی كاره‌باوه بووه.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، له‌رووداوی ئاگر كهوتنهوهكهدا ئافره‌تێكی به‌ته‌مه‌ن سووتاوه و بۆ چاره‌سه‌ر ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی به‌رده‌ڕه‌ش له‌ناوچه‌كه‌دا كراوه.
ئاگره‌كه له‌لایه‌ن تیمه‌كانی ئاگر كوژێنه‌وه له‌ناوچه‌كه‌دا به‌زوویی كۆنتڕۆڵ كراوه و له‌لایه‌ن تیمه‌كانی ئاگر كوژێنه‌وه‌ش راپۆرتی زه‌ره‌ر و زیانه‌كان ئاماده‌ده‌كرێت.
كه‌مپی كوردانی كوردستانی سووریا له قه‌زای به‌رده‌ڕه‌ش له‌پارێزگای دهۆك نزیك به 12 هه‌زار په‌نابه‌ری تێدا ده‌ژی.
سه‌نگه‌ر گۆران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.