ئەمڕۆ سێشەممە 28 حوزەیران، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان پەیامێكی پرسە و هاوخەمی بۆ شاعەبدوڵڵای دووەم شای شانشینی ئوردنی هاشمی نارد بۆ ڕووداوی بەندەری عەقەبە كە بووە هۆی گیان لەدەستدان و برینداربوونی دەیان كەس.
لە پەیامەكەیدا سەرۆكی حكومەت سەرەخۆشی لە بنەماڵە و كەسوكاری قوربانییانی ڕووداوەكە و گەلی ئوردن كرد و هیوای چاكبوونەوەی خێراشی بۆ بریندارەكان خواست .
لە بەرامبەردا شاعەبدوڵڵای دووەم ، سوپاس وپێزانینی خۆی وگەلی ئوردنی بۆ سەرەخۆشی و هاوخەمی سەرۆكی حكومەت دەربڕی.
سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان پەیامێكی هاوخەمی بۆ شا عەبدوڵڵای دووەم دەنێرێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.