نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پەیامێكیدا سەبارەت بە لەدەستدانی دوو مامۆستاكەی زانكۆی سەڵاحەدین پەیامێكی هاوخەمی و نیگەرانی بڵاوكردۆتەوە كە ئەمە دەقەكەیەتی..
پەیامێك لە سەرۆكی هەرێمی كوردستانەوە
ئەوپەڕی نیگەرانی و خەمباریی قووڵم بە شەهیدبوون و لەدەستدانی د.كاوان ئیسماعیل و د.ئیدریس حەمەخان دەردەبڕم كە ئەمڕۆ بوونە قوربانیی تاوانێكی دڕندانەی دڵتەزێن.
پرسە و سەرەخۆشی لە كەسوكار و بنەماڵە بەڕێزەكانیان دەكەم و هاوسۆز و هاوبەشی خەمیانم. لە خوای مەزن داواكارم گیانیان بخاتە بەر بەزیی و میهرەبانیی خۆی و سەبووری بە خانەوادە و كەسوكاریان ببەخشێت.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان
2022/6/28
نێچیرڤان بارزانی: ئەوپەڕی نیگەرانی و خەمباریی قووڵم بە لەدەستدانی د.كاوان ئیسماعیل و د.ئیدریس حەمەخان دەردەبڕم
بوونە قوربانیی تاوانێكی دڕندانەی دڵتەزێن
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.