نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و فه‌رمانده‌ى گشتيى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2022/06/28 پێشوازى له جه‌نه‌راڵ جۆن برێنان فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان له عێراق و سووريا و شاندێكى باڵاى سه‌ربازيى ياوه‌رى كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا كه بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى، سه‌رۆكى يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستان و به‌ڕێزان وه‌زيرى پێشمه‌رگه و سوپاسالارى پێشمه‌رگه و ژماره‌يه‌ك له فه‌رمانده و پله‌دارانى پێشمه‌رگه ئاماده بوون، پڕۆسه‌ى چاكسازى له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و دوايين هه‌نگاوه‌كانى يهكخستنهوهى هێزى پێشمه‌رگه و گرفته‌كانى به‌رده‌م پرۆسه‌كه و پێشنيارێكى ئه‌مريكييه‌كان له‌مباره‌يه‌وه، تاوتوێ كران.
نێچيرڤان بارزانى سوپاس و پێزانينى هه‌رێمى كوردستانى بۆ ئه‌مريكا و هاوپه‌يمانان دووپات كرده‌وه بۆ ئه‌و پشتگيرى و هاوكارييه‌ى له كاتى شه‌ڕى دژى داعشدا و ئێستاش پێشكه‌ش به پێشمه‌رگه‌ى ده‌كه‌ن و جه‌ختى له پشتگيريى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ پرۆسه‌ى چاكسازيى له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و يهكخستنهوهى پێشمه‌رگه كرده‌وه.
لاى خۆيه‌وه جه‌نه‌راڵ برێنان دووپاتى كرده‌وه كه ئه‌مريكا له پشتگيرى و يارمه‌تيدانى پێشمه‌رگه به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى له ژێر چه‌ترى وه‌زراه‌تى پێشمه‌رگه و يه‌ك فهرماندهييدا كۆبكرێته‌وه و بكرێته هێزێكى نيشتمانيى پیشه‌گه‌ر كه به هێز و توانا بێت و بتوانێت ئه‌ركى خۆى جێبه‌جێ بكات.
دوايين پێشهاته‌كانى شه‌ڕى دژى تيرۆر و پێويستيى هاريكاريى نێوان پێشمه‌رگه و سوپاى عێراق و به‌رده‌واميى پشتگيريى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.