سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی پاشای شانشینی هاشمی و گه‌لی ئوردن كرد به‌هۆی ڕووداوه‌كه‌ی دوێنێی به‌نده‌ری عه‌قه‌به.
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان تویتێكی بڵاو كرده‌وه و تێیدا ڕایگه‌یاند "پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی پاشای شانشینی هاشمی ئوردن و بنه‌ماڵه‌ی قوربانییه‌كان و حكوومه‌ت و گه‌لی ئوردنی برا ده‌كه‌ین".
ڕاشیگه‌یاند "هاوبه‌شی خه‌م و په‌ژاره‌یانین به‌هۆی ئه‌و نه‌هامه‌تییه پڕ له ئازاره‌ی كه له ئه‌نجامی ڕووداوه‌كه‌ی به‌نده‌ری عه‌قه‌به كه‌وته‌وه".
جێی باسه دوێنێ دووشه‌م له به‌نده‌ری عه‌قه‌به له وڵاتی ئوردن له كاتی باركردنی ته‌نكه‌رێكی غازی ژه‌هراویدا بۆ نێو به‌له‌مێكی بارهه‌ڵگر كه‌وته خواره‌وه و له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی غازه ژه‌هراوییه‌كه و بڵاوبوونه‌وه‌ی 10 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و 251 كه‌سی تریش بریندار بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.