هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له یاریی كۆتایی پاڵه‌وانیه‌تی فوتساڵی عه‌ره‌ب به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی مه‌غریب دۆڕا و ناسناوه‌كه‌ی له‌ده‌ست دا.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له یاریی كۆتایی پاڵه‌وانیه‌تی فوتساڵی عه‌ره‌ب له وڵاتی سعوودییه یاریی ڕووبه‌ڕووی هه‌ڵبژارده‌ی مه‌غریب بووه‌وه و یارییه‌كه‌ی به 3 گۆڵی بێ وه‌ڵام دۆڕاند.
له گێمی یه‌كه‌می یارییه‌كه‌دا هه‌ڵبژارده‌ی مه‌غریب به گۆڵێك پێشكه‌وت، له گێمی دووه‌میشدا دوو گۆڵی تریشی تۆمار كرد و به‌م ئه‌نجامه و به 3 گۆڵی بێ وه‌ڵام هه‌ڵبژارده‌ی عێراق یارییه‌كه‌ی دۆڕأند.
جێی باسه هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ئه‌مه یه‌كه‌مجاره پله‌ی دووه‌می پاڵه‌وانیه‌تی فوتساڵی عه‌ره‌ب به‌ده‌ستدێنێ و هه‌ڵبژارده‌ی مه‌غریبیش توانی پارێزگاری له ناسناوه‌كه بكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.