سەرۆک بارزانی ئەمڕۆ سێشەممە 28ـی 06ـی 2022 لە پەیامێکدا نیگەرانی خۆی بە شەهیدبوونی هەردوو مامۆستاکەی زانکۆی سەڵاحەدین دەربڕی.
سەرۆک مەسعود بارزانی لە پەیامەکەیدا ڕایگەیاند: داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەكان دەكەم تاوانبار سزای یاسایی تاوانەكەی وەربگرێت، هەروەها ڕێوشوێنی پێویست بگیرێتەبەر بۆ ئەوەی تاوان و ناهەقیی لەم شێوەیە چیتر دووبارە نەبنەوە.
دەقی پەیامەکەی سەرۆک بارزانی:-
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
زۆر خەمگین و نیگەرانم بە شەهیدبوونی دكتۆر كاوان ئیسماعیل و دكتۆر ئیدریس حەمەخان كە ئەمڕۆ لە ڕووداوێكی تاوانكاریدا گیانیان لە دەست دا و شەهیدبوون.
سەرەخۆشیی خۆم ئاڕاستەی بنەماڵە و كەسوكار و هەڤاڵ و ئاشنایانی هەردوو شەهید و هەموو ئاكادیمیكار و مامۆستایانی كوردستان دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم. لە خودای مەزن داواكارم سەبر و ئارامی بە بنەماڵە و كەسوكاریان ببەخشێت.
داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەكان دەكەم تاوانبار سزای یاسایی تاوانەكەی وەربگرێت و هەروەها ڕێوشوێنی پێویست بگیرێتەبەر بۆ ئەوەی تاوان و ناهەقیی لەم شێوەیە چیتر دووبارە نەبنەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.