ئه‌مڕۆ سێشه‌م له باشووری شاری به‌غدای پایته‌خت پۆلیس به ڕێكه‌وت كه‌سێكی ده‌ستگیر كرد كه ده‌ركه‌وت هاوسه‌ره‌كه‌ی كه ته‌مه‌نی ته‌نیا 16 ساڵه به چه‌قۆ كوشتووه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م له ناوچه‌ی سوهیب له باشووری شاری به‌غدا ئافره‌تێكی له‌دایكبووی ساڵی 2006 كاتێك له‌نێو ته‌كسی دێته خواره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌ره‌و ماڵ بچێته‌وه، ڕاسته‌وخۆ له‌لایه‌ن مێرده‌كه‌یه‌وه ده‌درێته به‌ر چه‌قۆ و ده‌كوژرێت.
بكوژه‌كه له كاتی ڕاكردن و هه‌ڵهاتندا له‌نێو شه‌قامه‌كانی شاری به‌غدا به ڕێكه‌وت له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستگیر ده‌كرێت و له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه و قسه‌كردن له‌گه‌ڵیدا دان به‌وه داده‌نێت كه هاوسه‌ره‌كه‌ی خۆی كوشتووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.