دەروازەی سنووری نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران ئەمڕۆ سێشەممە 28ـی 06ـی 2022 دوو تۆمەتباری دەستگیر کرد، بە بڕی 275 گرام ماددەی هۆشبەر و 73 دەنک حەبی هۆشبەر.
لە ڕاگەیەنراوێک بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان ئەوەی خستەڕوو کە لەلایەن بنكەی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكانی دەروازەی سنووری حاجی ئۆمەران سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەكان توانرا تۆمەتبارێك دەستگیر بكەن كە بڕی 275 گرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری حەشیش لەناو جەستەی شاردبووەوە.
ئاماژەی بەوەش دا کە هەر ئەمڕۆ توانیان تۆمەتبارێكی دیكە دەستگیر بكەن كە بڕی 73 دەنک حەبی هۆشبەر لە جۆری میتادۆن پێگیرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.