بە ئامادەبوونی سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان و پارێزگاری ھەولێر و وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و ژمارەیەک کونسڵی وڵاتان و وەبەرھێنەران، ئهمڕۆ سێشهم مەراسیمی کردنەوەی ئۆفیسی فرۆشتنی پڕۆژەی پاڤیلۆن بەڕێوەچوو.
د. محەمەد شوکری سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان له مهڕاسیمهكه رایگەیاند: پڕۆژەی پاڤیلۆن پڕۆژەیەکی وەبەرھێنانە و سەرمایەكهی 2 ملیار دۆلارە و سێکتەری گەشتیاری و بازرگانی و نیشتەجێبوونی لەخۆگرتووە.
ڕاشیگهیاند: ئەم پڕۆژەیە سیمایەکی جوانتر بە ھەولێر دەبەخشێت و لەھەمانکاتدا ھەزاران ھەلی کاری ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ دەرەخسێنێت و دەبێتە گەورەترین ناوەندی بازرگانی و گەشتیاری و نیشتەجێبون لە عێراق و کوردستاندا.
د. محەمەد شوکری گوتیشی: پڕۆژەکە ڕووبەری 170 ھەزار ھێکتار زەوی دەگۆڕێ بۆ ناوچەیەکی سەرنجڕاکێش کە پێکھاتوون لە ڤێلا و شوقە و بەرزترین ئاو ھەڵدێر (نافوورە) و گەورەترین دەریاچەی دەستکردنی ئاوی و چەندین ھۆتێل و رێستورانت و شوێنی بازرگانی.
سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان ئاماژهی بهوهش دا كه لە دوو ساڵی داھاتوودا بەشێکی یەکەکان ڕادەستی خاوەنەکانیان دەکرێن و پێنج ساڵی دیکەش کۆی پڕۆژەکە تەواو دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.