وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زانیاری له‌سه‌ر هه‌لی دامه‌زراندن بڵاو كرده‌وه و ڕایگه‌یاند كه دەرچووی بەشەکانی کشتوکاڵی و فێتێرنەری دەتوانن سەردانی ب. گشتی کشتوکاڵی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان بکەن بۆ پێدانی زانیاری.
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ ڕایگه‌یاند: لەسەر ئاستی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان لێژنەی باڵای وەزاری پێکهاتووه و دەستبەکار دەبێت بە مەبەسی پاڵاوتن و وەرگرتن و زانیاری کەسی لە دەرچووانی دانەمەزراو لە بەشەکانی کشتوکاڵی و فێتێرنەری کە خواستی کارکردن و سەرپەرشتیاریان هەیە بەپێی (بڕوانامە، پسپۆری، ساڵی دەرچوو، ئەزموون).
ڕاشیگه‌یاند: ئەم پرۆسەیە دەست پێ دەکات لە ڕێکەوتی 2022/7/3 تا 2022/8/1 بەردەوام دەبێت و بڕیاریشه 5 هه‌زار هه‌لی كار بۆ دەرچوانی کشتوکاڵ و ڤێتەرنەری بڕه‌خسێنرێت.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: سەرجەم فەرمانگە پەیوەندارەکانی وەزارەت ئامادەکاری دەکەن بۆ دانانی بەرنامەی خولی شیاندن و ڕاهێنان بەشێوەی تیۆری و پراکتیکی و ئامادەکردنی گرێبەستی کارکردن و جێگیرکردنی ئەرک و مافەکانی سەرپەرشتیاران بەپێی ئەو میکانیزمانەی کە دانراوە هەنگاو بەهەنگاو لەچوارچێوەی یاساکە و رێنمایی ئامادەکراو.
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه دەرچووانی بەشەکانی کشتوکاڵی و فێتێرنەری بەپێی شوێنی جوگرافی و نیشتەجێبونی خۆیان دەتوانن سەردانی ب. گشتی کشتوکاڵی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان بکەن، بۆ پێدانی زانیاری لەلایەن ئەو لێژنەیەی کە سەرپەرشتی تۆمارکردنی ناوەکان دەکات .
جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئەم هەنگاوەی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، یەکێکە لە کارنامە ستراتیژییەکانی گەشەپێدانی سێکتەری کشتوکاڵ کە دەرفەتی کار و سوودمەندبوون بۆ هەزاران دەرچوو دەرخسێنێ و دەبێتە وەچەرخانێکی بەهێزی بوژانەوەی داهاتی تاک و خێزان لە ڕێگەی سەرپەرشتیکردنی پڕۆژەکانی کەرتی.
وه‌زاره‌ته‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه ئەم فۆرمەی پڕ دەکرێتەوە، بەخۆڕایی دابەش دەکرێت لەسەر ئاستی فەرمانگە کشتوکاڵییەکانی هەرێمی کوردستان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.